English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كار بۆ جێبەجێكردنی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت
2023-01-17 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، کار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و جێبەجێ کردنی ماستەر پلانی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان گرفتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تاووتوێ دەكەن و لەگەڵ دەسەڵاتی خۆجێیشدا، هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشەممە، 17ی كانوونی دووەمی 2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندی یاوەری، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوە.

فه‌رمانگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی زبڵ و خاشاك، تەنكەرینك، كاركردن لەسەر دوایین هەنگاوەكانی ماستەرپلانی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خاوەندارییەتیی موڵكایەتی و زەوییە سندوقییەكان و گرفتەكانی دیكەی زەوی و زار پەیوەست بە زێدەڕۆیی كران.

راشگه‌یاندراوه‌، هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەسەڵاتی تەواوی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئیدارەی سۆران، بە مەبەستی خێراتركردنی پڕۆسەی چارەسەری كێشەكان، كە لە خزمەت و بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا بێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ لە لایەكی دیكەوە، هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خرایە بەرنامەی كارەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ئەم مەبەستەش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد پێویستە سۆرانێكی نوێ بونیاد بنێین.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad