ZNA-هەولێر
چاردە کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران مەترسیی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە
کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستبەسەرکراوانی ئێران ڕایگەیاند ئێستا 14 کەس لە دەستبەسەرکراوان مترسیی ئەوەیان لەسەرە سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ بکرێ و شەش کەسیش سزاکەیان هەڵوەشاوەتەوە و چاوەڕێن دیسان دادگایی بکرێنەوە.
پێشتر کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کردبوو زیاتر لە 100 کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئەو خۆپێشاندانانە بە تاوانێک تۆمەتبار کراون کە ئەگەر دادگایی بکرێن سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەردەچێ.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |