ZNA-هەولێر
ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران بە بلاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک دەچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ خۆپێشاندەرانی ئێرانی شەرمەزار کردووە دەڵێت ڕەوتی دادگایی کردنی ئەم دەستبەسەرکراوانە نایاسایییە.
ڕێکخراوی مامۆستایانی ئێران بە ئاماژەکردن بە دانپێدانانی زۆررەملێی دەستبەسەرکراوان لە دۆسیەکانی پێشووتردا جەختی کردووەتەوە کە سیاسەتی خراپی ئەمنی و دادوەری وای کردووە لە ناو ڕای گشتیی ناوخۆ و دەرەوەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک حکوومتێکی توندوتیژ و نامۆ لەگەڵ مافی مرۆڤ بناسێنرێ.
مامۆستایانی ئێران کوژرانی هێزە ئەمنییەکانیشیان ئیدانە کردووە و داوایان کردووە کۆتایی بە توندوتیژی بێت و دەسەڵاتی دادوەری لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوان ڕابگرێت.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |