ZNA - هەولێر
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێویستیی مانەوەی هێزە بیانییەکان کێشەی دروست کردووە.
عائید هیلالی سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای عەرەبان، رایگەیاند، لە هەڵوێستی سوودانی و لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە پێویستیی مانەوەی هێزە بیانییەکان لەعێراق بەتایبەتی هێزەکانی ئەمریکا جیاوازی هەیە.
عائید هیلالی ئاماژەی هەروەها گوتی، سوودانی نایەوێت دۆخەکە تێکبچێت بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی کاردەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، 16 ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی ۆڵ سترتیت جۆرناڵ باسی لەوەکردبوو، هێشتا مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق پێویستە.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |