ZNA - هەولێر
حاکمی ویلایەتی کالیفۆڕنیا رایگەیاند، بەهۆی ئەو گەردەلول و زریانەی چەند رۆژێکە ویلایەتەکەی گرتووتەوە، لانیکەم 20 کەس گیانیان لە دەست داوە.
جافین نویسۆم حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئەو زریان و گەردەلوولەی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە بووەتە هۆکاری زیان گەیاندن بە سەدان هەزار کەس و هەزاران کەسیش ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.
حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن دوو مانگی دیکەی داهاتووش ویلایەتەکە رووبەڕووی زریان و گەردەلولی هاوشێوە ببێتەوە.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |