ZNA – هەولێر
دەستەڵاتی ئاماری تورکیا دەڵێت عێراقی بۆ کڕینی خانووبەر لەم وڵاتە لە پەلەی سێهەم دان.
دەسەڵاتی ئاماری تورکیا، رایگەیاند، تورکیا لە ساڵی 2022دا 67 هەزار و 490 خانووی بە بیانییەکان فرۆشتووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 15.2% زیادیکردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەماوەی مانگی كانوونی یەكەمی 2022 رووسەکان زۆرترین خانوویان لە تورکیا كڕیوە، كە ژمارەیان 2 هەزار و 403 خانوو بووە، دوای ئەویش ئێرانییەکان دێن کە 675 خانوویان كڕیوە، لە پلەی سێیەمیشدا عێراقییەکانن بە 435 خانوو.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |