English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎نیشانەکانی غوددەی گەورەبووی فرە گرێ چین؟
2023-01-18 [08:52 AM]

ZNA:هەولێر


‎زۆربەی جار غوددەی گەورەبووی فرە گرێ هیچ نیشانەیەکی لێ بەدەرناکەوێت ، دەرکەوتنی نیشانەکان پشت دەبەستێت بە قەبارە و ئیشی گرێکانەوە ئایا بە بڕێکی ئاسایی هۆرمۆن دەردەدەن ، یان هۆرمۆن کەم دەردەدەن ، یان هۆرمۆن زۆر دەردەدەن کە ئەمەیان پێشی دەڵێن  (غودەی گەوروبووی فرە گرێی ژەهراوی -Toxic multinodular goiter )
‎دەتوانین بڵێین نیشانەکان زیاتر هەست پێ دەکرێت کاتێک گرێکان لە جۆری سێیەم بن کە هەمان نیشانەکانی غوددەی ژەهراوی هەیە لەوانە :
‎١. زوو توڕەبوون و بێتاقەتی.
‎٢. دابەزینی کێشی لەش لە ماوەیەکی کەمدا بێ هۆکار.
‎٣. لەرزینی دەستەکان.
‎٤. عارەق کردنەوەی زۆرو بەرگە نەگرتنی گەرما.
‎٥. سکچون.
‎یاخود کاتێک غوددەکە زۆر گەورە دەبێت و پەستان دەخاتە سەر دەوروبەری ڕژێنەکە دەبێتە هۆی چەند نیشانەیەک لەوانە :
‎١. هەناسە توندی.
‎٢.هەستکردن بە ناڕەحەتی لەسەر سنگ.
‎٣.ناڕەحەتی لەکاتی قوتدانی خواردن.
‎*هەندێک جاریش دەکرێت غودەکە ئەوەندە گەورە بێت بە چاوی ئاسایی ببینرێت.





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad