ZNA : هەولێر وەک ئاشکرایە شەکر هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش و نەخۆشییە درێژخایەرنەکان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارییەکان، نەخۆشی شەکرە و هەتا دوایی، لەبەر ئەوەش کۆمەڵێک رێگە هەن یارمەتیت دەدەن خۆت لە شەکر دووربخەیتەوە. ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی، لە بابەتێکی تەندروستیدا چوار رێگەی ئاشکراکردووە، بۆ دوورکەوتنەوە لە شەکر، بەم جۆرە:
- دوورکەونتەوە لە شەربەت و خواردنەوەی میوەکان کە شەکری زیادەیان تێدایە. - دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزە بەخشەکان
. - ئامۆژگاری دەکرێت لەکاتی دروستکردنی شیرینیەکان لە ماڵەوە شەکری کەمی تێبکرێت. - تا دەتوانیت لەکاتی خواردنەوەی چا و قاوەدا بەرە بەرە شەکر کەمبکەرەوە
. لە کاتێکدا ئەگەر لەوانەبوویت کە بۆت قورس بوو شەکر کەم بکەیتەوە هەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە
: - دیاریکردن: ئەو رۆژانە دیاری بکە کە تیایدا شیرینی دەخۆیت بۆ نموونە تەنیا لە هەینیدا بیخۆ. -کەمکردنەوە: ئەو بڕە کەمبکەرەوە کە دەیکەیتە ناو ئەو شیرینیانەی لەماڵەوە دروستی دەکەیت وەک( کێک و کولیچە
). - جێگەی بگروە: لەبری خوادنی شیرینی، میوەی بخۆ، یان ئەو شیرینییانە بخۆ کە چەوری و شەکریان کەمە.
بەراورد بکە: پێش کڕینی شیرینی لە مارکێتەکان، بەرواردیان بکە بە یەکتر و بزانە کامە کەمتر شەکری تێدایە.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |