ZNA : هەولێر بەچەند جۆرو شێوازێك بەردەستەو ئامادە دەكرێت، وەكو پاقلەی سەوز، دەنك، كوڵاو، سورەوەكراو، لەقوتوكراو. پاقلە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕیشاڵە خۆراكیەكان و ڤیتامین و كانزاكان، هەر كۆپێك (170) گرام لەپاقلەی كوڵاو نزیكەی (200) كیلۆ كالۆری تێدایە. سودەكانی پاقلە ئەمانەن
: 1. بەسوودە بۆ بەرگری جەستە
. 2. بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسكەكان و ڕێگریكردن لە پوكانەوەی ئێسك
. 3. سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و كۆلیستڕۆڵ و تەندروستی دڵ
. 4. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B9 بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان
. (د. رێباز تاهیر – پسپۆڕی خۆراك و چارەسەركردنی قەڵەوی)
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |