English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا هەوڵ دەدات ڕێگەیەک بدۆزینەوە
2023-01-18 [01:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود ئاشكرای كرد، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان، سعودیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا هەوڵیداوە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە.

وتیشی بڕیاری سعودیە و وڵاتانی کەنداو بۆ سەنگ خستنەسەر ئابوورییەکانیان و گەشەسەندنەکانیان " ئاماژەیەکی بەهێز بوون بۆ ئێران و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکەدا لەسەر ئەوەی ڕێگەیەک هەیە بەرەو خۆشگوزەرانی هاوبەش کە لەسەروو مشتومڕ و ناکۆکییەکانەوەیە."

لە ساڵی 2016 دا تاران و ڕیاز پەیوەندییەکانی نێوانیان بڕی، بەڵام بەرپرسانی دوو وڵاتەکە پێنج جار ڕاستەوخۆ گفتوگۆیان کردووە، کە ساڵی ڕابردوو عێراق میوانداری ئەو گفتوگۆیانەی کرد، دوایین خولی گفتوگۆکان لە مانگی چواردا بوو، هیچ ئەنجامێکی سیاسیشیان لێنەکەوتۆتەوە.

وڵاتانی عەرەبی کەنداو نیگەرانن سەبارەت بە بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەی ئێران و بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، بەڵام دەیانەوێت گرژییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن لە کاتێکدا سەنگییان خستۆتە سەر ئابوورییەکانیان.

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابووری جیهاندا لە داڤۆس، وتی پێویستییەک هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەگەر نا ئەوا نادیارییەکان لە جیهاندا بەردەوام دەبن.

وتی " ئەمە پرسێکی ئاڵۆزە، بەڵام دەبێت قسەی لەسەر بکەین و ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکە."

شازادە فەیسەڵ ئاماژەشی بەوەدا سەرنجدان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێویستە، ئاماژەی بە سوریا و نیگەرانییەکاندا سەبارەت بە " سیاسەتە وروژێنەرەکانی " حکومەتە نوێیەکەی ئیسڕائیل کە بنیامین نەتانیاهو ڕابەرایەتی دەکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad