English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا مەرجەکانی رووسیا بۆ دانوستان لەبارەی ئۆکراینا قه‌بوڵ ناكات
2023-01-18 [01:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە رێگای دیپلۆماسیی چارەسەر بکرێن، رایگەیاند: "دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئۆکراینا و خۆرئاوا دژبە چارەسەرکردنی کێشەکانن لە رێگای دانوستانەوە بەتەواوی هەڵەیە، رووسیا وازهێنانی ئۆکراینای لەو خاکەی لەدەستی داوە کردوویەتییە مەرج بۆ دانوستان، ئەمەیش قبوڵکراو نییە".

دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بۆ رێک خرا.

بلینکن بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەمریکا تاکوو ئێستا بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سوپای ئۆکراینا دابین کردووە، گوتی: "لە رۆژدانی داهاتوودا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا رادەگەیەنین. بەهێزی ئۆکراینا لە مەیدانی جەنگدا، کارتی دەستی ئەو وڵاتە بەهێز دەکات بۆ دانوستان".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کێشەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بە رێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن، گوتی: "دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئۆکراینا و خۆرئاوا دژبە چارەسەرکردنی کێشەکانن لە رێگای دانوستانەوە بەتەواوی هەڵەیە، رووسیا وازهێنانی ئۆکراینای لەو خاکەی لەدەستی داوە کردوویەتییە مەرج بۆ دانوستان، ئەمەیش قبوڵکراو نییە".

لای خۆیشیەوە جەیمس کلێڤەرلی بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە هیچ کاتێک هێندەی ئێستا رووسیا لەسەر ئاستی جیهان بە تەنها جێ نەهێڵدراوە، گوتی: "هیچ کاتێکیش یەکڕیزی هێندەی ئێستا نەبووە لەنێو ناتۆدا".

کلێڤەرلی ئاماژەی بەوەیشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و لەسێدارەدانی جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەرییان -کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی و ئێرانی بووە- تاوتوێ کردووە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دابینکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا.

 

سه‌رچاوه‌: AA





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad