لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێکی ڕێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکان ئەنجامدرا.
تیمەکانمان لە سنوری سەرجەم شارەوانیەکانی (۱٫۲٫۳٫٤٫٥٫٦) سەر بە سەرۆکایەتیمان هاوبەشی لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆ و هەروەها باشترکردنی شۆستەو شەقامەکان لەبازاڕ و شوێنه گشتیەکاندا، هەڵسان بە بەدواداچوون و هەڵگرتنی چەندین زێدەڕۆیی لە سەر موڵکی گشتیدا لە زۆربەی شەقام و گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر.
هاوکات دەستکرا بە پێدانی ڕێنماییەکانی شارەوانی و ئاگادارکردنەوەی دوکان و خاوەن کارەکان و پاراستنی شۆستەو شەقامەکان بە شێوەیەکی ڕێک و خاوێن.
شایەنی باسە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەشدا لێژنەی بەدواداچوونی سەرۆکایەتیمان وێڕای دانانی هێڵی سوور بۆ کاسبکاران، لە هەمان کاتدا پێدانی هۆشیاری ژینگەیی و پاراستنی پاک و خاوێنی بەشێکی دیکەبوو لەبەردەم کارەکانیاندا.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |