English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەغداسەرۆکی ئەرکان بەشداری کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکانی عێراقی کرد
2023-01-18 [03:24 AM]


 

بە مەبەستی ئاگادار بوون لە پلانە نوێیە هاوبەشەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بەغدایان کرد.
لەم سەردانەدا، چاویان کەوت بە فەریق روکن قەیس محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق.
دواتر شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداری کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد.
لەم کۆبوونەوە هاوبەشەدا، کە نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بەشدار بوون، پرسە هەنوکەییەکانی بواری ئەمنی و هەواڵگری لە ناوچەکە تاوتوێ کرا، بابەتی ئۆپەراسیۆنی و رایی کردنی کارەکان، بەشێوەیەکی گونجاو بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی گرنگی پێدانی هاوبەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەردەوامی دانی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا، کۆمەڵێک راو بۆچوونی تایبەت لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان و رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و هەموو ئەو تاوانانەی ئەنجام دەدرێن و پرسی بارودۆخی سنورەکانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بۆ ئەم مەبەستەش جیا لە سەرۆکی ئەرکان و جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان  لە عێراق و سوریا، بەشەکانی تری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وتەیان پێشکەش کرد.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad