English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری : ساڵى 2022 ساڵى وەبەرهێنان بوو لە سلێمانى
2023-01-18 [03:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە داتا و زانیاری فەرمی دەریدەخات کە پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان، هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی گرتووەتەوە و ڕایگەیاند، ساڵى 2022 ساڵى وەبەرهێنان بوو لە سلێمانى.

لە ڕاگەیەنراوێک فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە لە 15ـى 01ـی 2023، بڵاوی کردەوە بیرتان دەخاتەوە کە لە پەیامەکەی ئاماژەى بەوە دا: بە یەکسانی سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو هاووڵاتییانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەش کردووە کە بەپێی داتا و زانیارییە فەرمییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، خزمەتكردن و وەبەرهێنانی حكوومەت بەشێوەیەكی یەكسان و بەپێی تایبەتمەندیی ناوچە جیاجیاكان دابەشكراوە كە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە: بەپێى ئامارى دەستەى وەبەرهێنان، لە ماوەى 13 ساڵدا (واتە لە ساڵى 2006 تا 2018)، 800 پڕۆژە بە سەرمایەى 51 ملیار و 219 ملیۆن و 973 هەزار و 703 دۆلار پەسەند و جێبەجێ کراون. ڕێژەى 13 ساڵی پێش کابینەى نۆیەم بۆ وەبەرهێنان (77.04%) بووە کە ٤٥ پڕۆژەیان بە سەرمایەى 10 ملیار و 58 ملیۆن و 913 هەزار و 979 دۆلار بووە کە (15.3%)ی وەبەرهێنانى بیانى بووە، 1.022 پڕۆژە بە سەرمایەى 54 ملیار دۆلار و 751 ملیۆن و 83 هەزار 324 دۆلار بووە کە دەکاتە (82.34%)ی وەبەرهێنانى ناوخۆیی بووە و 29 پڕۆژەشیان بە سەرمایەى ملیارێك و 684 ملیۆن و 149 هەزار و 465 دۆلار بووە کە دەکاتە (2.53%) وەبەرهێنانى هاوبەش بووە.

پارێزگاکانیش بەم شێوەیە وەبەرهێنانەکەیان بەسەردا دابەش کراوە:

- پارێزگاى هەولێر: 481 پڕۆژە بە سەرمایەى 41 ملیار و 127 ملیۆن و 19 هەزار و 523 دۆلار کە دەکاتە (61.85%).

- پارێزگاى دهۆک: 255 پڕۆژە بە سەرمایەى 5 ملیار دۆلار و 711 ملیۆن و 888 هەزار و 3 دۆلار بووە کە دەکاتە (8.59%).

- ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ: 36 پڕۆژە بە سەرمایەى 864 ملیۆن و 98 هەزار و 643 دۆلار کە دەکاتە (1.30%).

- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: 11 پڕۆژە بە سەرمایەى 224 ملیۆن و 378 هەزار و 42 دۆلار کە دەکاتە (0.34%).

بەمەش پارێزگاکانى هەڵەبجە و سلێمانى و هەردوو ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەرین، لە 13 ساڵى ئەو 17 ساڵە (بەدەر لە کابینەى نۆیەم)، 313 پڕۆژەیان بۆ تەرخان کراوە بە سەرمایەى 18 ملیار و 566 ملیۆن و 762 هەزار و 557 دۆلار کە دەکاتە (27.92%).

هەر بەپێى ئەو ئامارەى لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەم (واتە ساڵى 2019 تا 2023)، 296 پڕۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەى 15 ملیار و 274 ملیۆن و 173 هەزار و 64 دۆلار پەسەند و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە کە 89 پڕۆژەیان بە سەرمایەى 2 ملیار و 135 ملیۆن و 418 هەزار و 819 دۆلار دەکەوێتە ساڵى 2022 کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراون:

- پارێزگاى هەولێر: 39 پڕۆژە بە سەرمایەى 854 ملیۆن و 968 هەزار و 618 دۆلار کە دەکاتە (40.04%).

- پارێزگاى سلێمانى: 31 پڕۆژە بە سەرمایەی ملیارێك و 138 ملیۆن و 332 هەزار و 441 دۆلار کە دەکاتە (53.31%).

- پارێزگاى هەڵەبجە: 1 پڕۆژە بە سەرمایەى 21 ملیۆن و 517 هەزار و 167 دۆلار کە دەکاتە (1.01%).

- پارێزگاى دهۆک: 12 پڕۆژە بە سەرمایەى 46 ملیۆن و 65 هەزار و 102 دۆلار کە دەکاتە (2.16%).

- ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 60 ملیۆن و 491 هەزار و 874 دۆلار کە دەکاتە (2.83%).

- ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیۆن و 393 هەزار و 617 دۆلار کە دەکاتە (0.25%).

- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: 1 پڕۆژە بە سەرمایەى 8 ملیۆن و 650 هەزار دۆلار کە دەکاتە (0.41%).

لە 89 پڕۆژە پەسەندکراوەکەى ساڵى ڕابردوو، 37 پڕۆژەیان دەکەوێتە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین و زۆرترین سەرمایەشیان بۆ دابین کراوە کە  ملیارێك و 225 ملیۆن و 735 هەزار و 99 دۆلارە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە (57.4%)ـى کۆى پارەى تەرخانکراوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە ساڵى 2022 و 52 پڕۆژە بە سەرمایەى 909 ملیۆن و 683 هەزار و 720 دۆلار کە (42.96%) دەکەوێتە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران.

ئەمەش لە چوارچێوەى سوێندخواردنى سەرۆکى حکوومەت بوو کە لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەى نۆیەم و لەبەردەم پەرلەمانتارانى هەرێمى کوردستان خواردى لەوەى "کار بکەن بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێم و گەیاندنى خزمەتگوزارى بە شار و شارۆچکەکان بێ جیاوازى."





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad