English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی ئەوروپا ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی دەربارەی هاوکاریکردنی پێشمەرگە ئاشکرادەکات
2023-01-18 [03:54 AM]

ZNA-هەولێر


سێیەم رۆژی کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی ئەوروپا بەردەوامە، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی ئەوروپا پاش سەردانەکەی بۆ هەولێر و بەغدا راپۆرتێکی ئامادەکردووە دەربارەی بارودۆخی ئەمنی لەهەرێمی کوردستان و عێراق.

ناتالی لویس، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەدا باسی کێشە و گرفتەکانی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، ئەوان هەشت پڕۆژەیاسایان ئامادە کردووەو تێیدا باسی زیاتر هاوکاریکردنی هێزە کوردی و عێراقییەکان کراوە لە شەڕی دژی داعش.

ناتالی لویس ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی نیگەران بووە لە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق، چونکە وەکو پێویست کاری نەکردووە، بۆیە ئەوان داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، رۆڵی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەهێزتر بکەن.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad