ZNA : هەولێر تەماتە یەكێكە لەو خۆراكە بەسودانەی كە لە ژیانی ڕۆژانەدا و بە شێوەی جۆراوجۆر مرۆڤ سودیان لێ دەبینێت، ئەویش بەهۆی ئەو پرۆتین و ڤیتامینانەی كە لە خۆراكەكەدا بوونیان هەیە، گرنگترین سودەكانیشی بۆ پێست بریتین لە
. 1.دەبێتە هۆی سپیكردنەوەی روخسار، چونكە بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و پرۆتین و دژە ئۆكسیدی تێدایە
. 2.دەبێتە هۆی لابردنی زیپكەی روخسار
. 3.بە خواردنی روخسار گەنجتر دەردەكەوێت و دەبێتە هۆی نوێكردنەوەی خانەكانی روخسار
. 4.پێست دەپارێزێت لە تیشكەكانی سەروبنەوشەیی كەدەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و چرچی روخسار
. 5.دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاوساوی ژێرچاو، ئەویش بە دانانی قاشێك تەماتە لەسەر چاو تاوەكو ئاوساوی چاو نامێنێت
. 6.دەبێتە هۆی گەشەكردنی خانەكانی روخسار
. 7.سودێكی زۆر بە پێستی سەر دەگەیەنێت و وادەكات تاڵەكانی قژ زوتر گەشەبكەن.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |