ZNA - هەولێر
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی یونسكۆ كە لەبارەی كوژرانی رۆژنامەنووسانەوە بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2022دا زۆرترین رۆژنامەنووس كوژراون كە ژمارەیان 86 رۆژنامەنووس بووە، بەو پێیەی ساڵی پێشتر 55 رۆژنامەنووس كوژرابوون.
لەبارەی شوێنی كوژرانی رۆژنامەنووسانەوە، یونسكۆ دەڵێت، زیاتر لە نیوەیان لە ئەمریكای لاتین و ناوچەی كاریبی كوژراون كە ژمارەیان 44 رۆژنامەنووس بووە، لە پلەی دووەمدا مەكسیك دێت كە 19 رۆژنامەنووس لەو وڵاتە كوژراون، لەکاتێکدا ئەوروپای رۆژهەڵات 11 حاڵەتی کوشتنی تۆمارکردووە كە 10 كەسیان لە ئۆكرانیا كوژراون.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |