ZNA – هەولێر
لە هەفتەیەکدا، بە لایەنی کەمەوە 70 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان رایانگەیاند، بەهۆی شەپۆڵی سەرماوە زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٧٠ هەزار سەر مانگاش مرداربوونەتەوە.
لە 10 کانوونی دووەمەوە شەپۆڵێکی سەختی سەرما و سۆڵ رووی لە ئەفغانستان کردووە و بەفر چەندین رێگای لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ئەو وڵاتە داخستووە و لە هەندێک شوێنیش پلەکانی گەرما بۆ 33 پلەی ژێر سفری سلیزی دابەزیوون.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |