ZNA – هەولێر
دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانیدا پارێزگاری دیوانیە و بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەبەردەم دەستەکە ئامادەبن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لیژنەیەکی تایبەت لەسەر دۆسیەی گەندەڵی بڕیاریداوە بە ئامادەبوونی زوهەیر شەعلان پارێزگاری دیوانیە.
سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی بڕیاری ئامادەبوونی پارێزگاری دیوانییە لەبەردەم دەستەی دەستپاکی، دەستەکە ئاماژەی بەوەداوە، پارێزگاری تێوەگلاوە لە دۆسیەی گەندەڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی لەبەرژوەندی کۆمەڵێک کەس و لایەن.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |