ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە یاریگای مەلیک فەهد لە سعودیە رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
لە ئەنجامدا ئینتەر توانی یاریەكە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە میلان بردەوە و جامەکەی بەدەستهێنا.
لە تایمی یەکەمدا ئینتەر توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان گۆڵەکانیش دی مارکۆ و ئیدین دزیکۆ لە خولەکەکانی 10 و 21 تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا هەرچەندە یاریزانانی میلان هەوڵی گۆڵ تۆمار کردنیاندا بەڵام سەرکەوتوونەبوون، تاکۆ لە خولەکی 77 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ئینتەر تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە یانەی ئینتەر میلان بۆ حەوتەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |