English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
2023-01-19 [07:28 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و 12 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 83 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا یەک دۆلار و 25 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئامارەکانی ئابووریی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدەن کەرتی وردەفرۆشی و کەرتی کارگەکان و بەرهەمهێنان لە ئەمریکا پاشەکشەیان کردووە. ئەوەش وەک هێمایەک بۆ سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا چاوی لێدەکرێت کە کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەی خواست بۆ ئەو کاڵا ستراتیژییە.

 

کەرتی وردەفرۆشی لە ئەمریکا لە مانگی 12 دا بە رێژەی 1.1٪ دابەزیوە کە کەمترین ئاستی بووە لە ماوەی یەک ساڵدا.

هەروەها قەبارەی بەرهەمهێنان لە مانگی 12 لە ئەمریکا بە رێژەی 1.3٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.

 

تینا تێنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی CMC Market لەو بارەیەوە رایگەیاند، "خراپیی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا نیگەرانییەکانی زیاد کردووە لەسەر سستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە."

 

تێنگ دەڵێت، "سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا نرخی ئەو کاڵایانە دادەبەزێنێت کە هەستیارن بە گەشەی ئابووری."

 





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad