ZNA:هەولێر زینك بە یەكێك لە كانزا پێویستەكان دادەنرێت بۆ جەستە، كە رۆڵ دەبینێت لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستە دژی نەخۆشی، یارمەتی زو ساڕێژ بونەوەی برین و دروستكردنی شریتی DNAی نوێ دەدات، ئەگەر بڕی پێویستی زینك لە ڕێگەی خواردنی ڕۆژانەوە وەرنەگیرێت دەبێتە هۆی دەركەوتنی كۆمەڵێك گرفتی لاوەكی.
ئەم كانزایە كۆمەڵێك سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ پیاوان، ماڵپەڕی Healthline سودە تەندروستییەكانی بڵاوكردوەتەوە.
1. مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە.
2. نیشانەكانی هەڵامەت و سەرمابون كەمدەكاتەوە و یارمەتی زو چاكبونەوە دەدات.
3. هەوكردنی پێست كەمدەكاتەوە و دژی دروستبونی زیپكەی روخسارە.
4. یارمەتی زیادكردنی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن دەدات، چارەسەری لاوازی سێكسی دەكات و تۆو بەهێزدەكات.
5. رێگری دەكات لە كەچەڵی و پرۆسەكە خاودەكاتەوە.
6. یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی جەستە دەدات.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |