ZNA:هەولێر بەشێکی زۆری خەڵك لەسەر لایەکانیان دەخەون، ئەمەش زیانی لە سوودەکانی زیاترە و باشترین خەوتن ئەوەیە لەسەر پشت بخەون.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "شروق نیوز"ی عەرەبی، توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە کە خەوتن لەسەر پشت بە چارەسەر دادەنرێت بۆ بەشێکی زۆری کێشە تەندروستییەکان، دیارترینیشیان ئەمانەن:
١. ئازاری مل و پشت کەمدەکاتەوە.
٢. هەناسەدان باشتر دەکات.
٣. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی پێست.
٤. رێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت.
٥. ئاوسانی روخسار و چاوەکان کەمدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 1384جار خوێندراوەتەوە |