ZNA - هەولێر لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی کریستال پاڵاس میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتاییهات و هەر یانەیێک تاکە خاڵێکی وەرگرت.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 43 برۆنۆ فێرناندێز گۆڵێکی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمی یاریەکە و لە خولەکی 91 مایکل ئۆلێز گۆڵی یەکسانی بۆ کریستال پاڵاسی تۆمارکرد و تاکە خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی و کریستال پاڵاسیش 23خاڵی هەیە و لە پلەی 12دێت.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |