English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داڤۆس... ناتۆ داوای چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەکات
2023-01-19 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ وتی، "ئۆکرانیا پێویستی بەوەیە چەکەکانی" بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێن، وتیشی بۆ چارەسەرێکی ئاشتی گفتوگۆ لەسەرکراو، ئەو جۆرە پشتیوانییە تەنها ڕێگەیە.

ستۆڵتنبێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهاندا لە داڤۆسی سویسرا وتی " ئەمە ساتێکی گرنگە لە جەنگەکەدا و پێویستە پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێن."

وتی " ئەگەر سبەینێ چارەسەرێکی ئاشتی گفتوگۆ لەسەرکراومان بوێت ئەوا ئەمڕۆ دەبێت چەکی زیاتر دابین بکەین."

ڕۆژی هەینی وەزیرانی بەرگری نزیکەی 50 وڵات و هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە، ئەمەش لە نوێترین کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری وڵاتان لە ڕامستین لەسەر ئەوە نەبێت کە ئەمەریکا چی دابین دەکات، بەڵکو لەسەر ئەوە دەبێت کە ئایا ئەڵمانیا دژایەتییکردنەکەی لەسەر ڕەوانەکردنی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا لادەبات یاخود نا، یاخود لانیکەم ڕەوانەکردنی ئەو جۆرە تانکانە لە وڵاتێکی دیکەوە بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات.

ستۆڵتنبێرگ بە وریاییەوە قسەی لەسەر ئەو بابەتە کرد و وتی " گفتوگۆکان بەردەوامن "، هەروەها ستایشی بڕیارەکەی بەڕیتانیای کرد بۆ ڕەوانەکردنی تانکی چاڵێنجەری 2 بۆ ئۆکرانیا.

وتیشی بارودۆخی گۆڕەپانەکانی جەنگەکە لە ئۆکرانیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا جێگیر بوون، بەڵام شەڕە سەختەکەی ناو شاری باخموتی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەریخست کە پێویستە چەکی زیاتر بدرێت بە ئۆکرانیا.

ستۆڵتنبێرگ وتی " سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن هیچ ئاماژەیەکی دەرنەخستووە لەسەر ئەوەی ئامادەکاری بۆ ئاشتی بکات، لەبەر ئەوە دەبێت بۆی دەربکەوێت کە ناتوانێت لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا سەربکەوێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad