English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی زانكۆ نیودەوڵەتییەكان دەكات
2023-01-19 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی نەنجوومەنی زانكۆكانی جیھان كرد كە پێكھاتبوو لە:

د. ئۆرھان حیكمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی زانكۆ نیودەوڵەتییەكان و د.كاروان یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆكی زانكۆی ھەولێری پزیشكی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆكی زانكۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی بەیان.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لە بارەی بارودۆخی زانكۆ و ناوەندە ئاكادیمییەكان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها  پێزانییان بۆ  پەرۆشیی سەرۆك بارزانی هەبوو كە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانكۆ و ناوەندە ئاكادیمییەكانی هەرێمی كوردستان بووە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی و بەرزكردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاك ئاڵوگۆڕ كرا.

 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad