English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەكات
2023-01-19 [03:59 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی پێنجشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی سەرۆكی پێشووی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد.

لەو دیدارەدا پڕۆفیسۆر دكتۆر سوڵتان عەرابی وێڕای ئەوەی پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و ئاسایش و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد كە پاڵپشتێكی گەورەی گەشەی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بووە. داواشی كرد كە پەیوەندیی نێوان زانكۆكانی هەرێم و زانكۆ عەرەبیەكان و بە تایبەت زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی وڵاتی ئۆردن توندوتۆڵتر ببێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لە بایەخی ڕۆڵی زانكۆ و ناوەندە زانستییەكان لە پاراستنی فەرهەنگ و بەهاكانی كۆمەڵگە كرایەوە.

دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad