English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كلاسیكۆی سووپه‌ری ئیسپانیا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌
2023-01-19 [04:06 AM]

ZNA-هەولێر


لە کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیا، خانمانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئاستی پیاوان 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان نازناوی له‌ چنگی ركابه‌ر مه‌دریدییه‌كه‌ی ده‌رهێنا.

بڕیاره‌ ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌، کاتژمێر 09:00ـی شه‌و بەکاتی هەولێر، خانمانی بارسێلۆنا لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، رووبەڕووی خانمانی ریال مەدرید ببنه‌وه‌، براوەی یارییەکە سەردەکەوێت بۆ یاریی کۆتایی جامەکە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە ده‌كه‌ن.

هەردوو یانە پێشتر تەنها یەکجار لە جامی سوپەر یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، لەو یارییەش بارسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوە بوو، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکانیش 14 جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، یانە کەتەلۆنیەکە هەر 14 یارییەکەی بردووەتەوە.

كلاسیكۆی خانمان

 





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad