English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەتی عێراق: 70 ملیار دۆلار قەرزارین
2023-01-19 [04:10 AM]

ZNA-هەولێر


ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، 50 ملیار دۆلاری ناوخۆ و 20 ملیار دۆلاری دەرەوە قەرزان.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "قەرزی گشتیی ناوخۆی عێراق، ئێستا بە نزیكەی 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، ئەوەش زیاتر قەرزە ناوخۆییەكانە نەك دەرەوە.''

ئاشكراشی كرد: 63% قەرزی ناوخۆیی حكوومەت لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوەیە و پاشماوەی قەرزە ناوخۆییەكانی دیكەش بۆ چەند بانكێكی دیكە دەگەڕێتەوە.''

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت: "ئەو قەرزە دەرەكییەی كە دەبێت لە ماوەی ساڵی 2023ەوە بدرێتەوە، لە 20 ملیار دۆلار تێپەڕ ناكات، واتە كۆی قەرزی گشتی ئێستا بە نزیكەی 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و تەنیا ڕێژەی 30% پێك دەهێنێت بۆ 35%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵات، كە ڕێژەیەكی زۆر سەلامەتە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ستاندارد، یان ستانداردی نێودەوڵەتی.''

مەزهەر محەمەد ساڵح پێی وایە، كارایی یەدەگی دەرەكیی وڵات زۆر بەرزە و قەرزەكان كێشە نابن، گوتیشی: "میكانیزمی دانەوەی قەرزی ناوخۆیی و قەرزە دەرەكییەكان لە ڕێگەی تەرخانكردنی ساڵانەوە ڕوو دەدەن كە لە بودجەی فیدراڵیدا پەسەند كراون و ئێستا بە جۆرێك ڕێك خراوە كە قەرزی گشتیی نوێی ساڵانە نابێت لە 3% زیاتر بن.''





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad