ZNA : هەولێر ڕووبە هەنار كە لە هەنار دروست دەكرێت شلەیەكی خەستی قاوەیی باوە كە تامێكی ترش و شیرینی هەیە كە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەو بارەیەوە د. كامەران ڕەسوڵ،پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاماژە بەگرنگترینیان دەدات لەوانەش
: ۱ ـــ بەهێزكردنی تەندروستی پێست و پاراستنی : چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدك كە دژە ئۆكسانێكی بەهێزە ، هەروەها ڕێگری كردن لە پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەركەووتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها ڤیتامین ( B3 ) تێدایە كە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست
. ٢ ـــ خۆپاراستن لە لە شێرپەنجە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی كۆمەڵێك دژەئۆكسانەكانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمك
۰ ٣ ـــ بەهێزكردنی مووەكانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ
۰ ٤ ـــ یارمەتی كاراكردنی پڕۆسەی هەرس كردنی خۆراك دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین
( B ) كە گرنگن بۆ ماسولكە و دەمارەكان ، لەگەڵ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات ۰ ٥
ـــ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی دروست بوونی خرۆكە سبیەكانی خوێن
. ٦-- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەكانی دڵ
. ٧ --- ڕێگریكردن كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و خۆپاراستن لێی
. ٨ -- یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوكردنی زمان و ناودەم .
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |