ZNA - هەولێر
بەریتانیا رایگەیاندووە، لایەنیکەم بە ٢٠ هەزار سەربازی ئۆکرانیا رادەهێنن.
بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، بە لایەنی کەمەوە راهێنان بە ٢٠ هەزار سەربازی ئۆکرانیا دەکەین، دەشڵیت بە بەشداری وڵاتانی دیکە ئێستا مەشق و راهێنانەکان دەستییان پێکردووە.
بێن واڵەس ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی زرێپۆش و تانك و هەزاران مووشەک و تەقەمەنی دەدەنە ئۆکرانیا.
گوتیشی پوتن هەڵەیە لەوەی بتوانێت هاریکارییەکان بۆ ئۆکرانیا کەم بکاتەوە.
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاشکرایکرد، لێکدانەوەکانی سەرۆکی رووسیا بۆ جەنگی ئۆکرانیا هەڵە بوونە و لەندەنیش جەخت لە پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا و پاراستنی سنوورەکانی ناتۆ دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |