ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی کەنداوی 25، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان لە بەسرە بەیەکگەیشتن.
لە یاریێکی دراماتیکی دا هەڵبژاردەی عێراق توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا عێراقی خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێکی ئیبراهیم بایش لە خولەکی 24 بە پێشکەوت.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 82 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ عومان هەژمارکرد، بەڵام یاریزان جەمیل سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵ تۆمارکردن،
بەڵام لە خولەکی 10ی زیادکراوی گێمی دووەمدا یاریزان سەڵاح یەحیایی گۆڵی یەکسانی و هیوای بۆ عومان تۆمارکرد و یاریەکە چووە تایمی زیادکراو.
لە خولەکی 116 ئەمجەد عەتوان گۆڵی دووەمی عێراقی کرد بەڵام لە خولەکی 119 مونزر ئەلعەلەوی گۆڵی یەکسانی بۆ عومان کردەوە و دواتر لە خولەکی 122 مەناف یونس گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ عێراق تۆمارکرد و توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامنبەر دوو گۆڵ ببەنەوە.
بەم سەركەوتنە ، هەڵبژاردەی عێراق توانی بۆ جاری چوارەم ببێتە پاڵەوانی جامی کەنداو و نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |