ZNA - هەولێر
دوای شكستهێنان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌یان، جارێكی دیكه په‌رله‌مانی لوبنان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش نه‌یتوانی له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت و بۆ جاری یازدهههمیش شكستی هێنا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، لوبنان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی و ئابووری خنكێنه‌ر بووه‌ته‌وه و سیسته‌می بانكیش له‌و وڵاته به‌ته‌واوی مایه‌پووچ بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی دابه‌شبوونی په‌رله‌مانی لوبنان به‌سه‌ر لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و به‌رهه‌ڵستكارانی، تا ئێستا هیچ كامێكیان نه‌یتوانیوه زۆرینه ره‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنی لوبنان له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و چاره‌سه‌ری قیرانی دارایی شكستیان هێناوه.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |