English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "Avatar: The Way of Water" لە سینەماکاندا
2023-01-08 [11:51 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Avatar" کە بەناوی "Avatar: The Way of Water"یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14 کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 749 ملیۆن و 253 هەزار  دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەمایی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 525 ملیۆن و 653 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا یەک ملیار و 223 ملیۆن و 600هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە هەڵسەنگداندنێکدا بە بەشداری 142 رەخنەگری جیهانی تێیدا بەشداربوون 84٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

فیلمی "Avatar: The Way of Water" کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی درامایی و دەرهێنەرەکەی جێمس کامیرۆن کاندیدی خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆب.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەنەدا نمایشدەکرێت و دوو رۆژ بەر لەوەش لە چەند وڵاتێکی دیکە نمایش دەکرێت.

لەم فیلمەکەدا سام ورسینگتۆن، زۆی سالدانا، سیگۆرنی ویفەر، ستیڤن لانگ و کەیت وێنسڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad