هەولێر – ZNA شاهروخ خان، ئەستێرەی بۆلیوود، نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆی بە ناوی فیلمی "Pathaan" لە 25 ئەم مانگە لە سینەماکانی هیندستان نمایش دەکات.
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، پۆستەر و ریکلامی فەرمیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە.
شاهروخ خان لە پۆستەری فەرمی فیلمەکەدا لە رووبەڕووبوونەوەدایە لەگەڵ ئەستێرەی فیلمەکە جۆن ئەبراهام، هەروەها دیپیکا پادوکۆنیش لە ناوەڕاستیاندا چەکێکی بەدەستەوەیە.
شای سینەمای بۆلیوود کۆمێنتێکی لەسەر پۆستەری فیلمەکە نووسیوە "باشە و خراپە، راست و هەڵە دوو دیوی یەک دراون".
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |