هەولێر – ZNA بەشی دووەمی فیلمی ترسناکی "M3GAN" بەرهەمدێت، ئەمەش لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکمی دێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رووی بەدەستهێنانی داهات سەرکەوتو بووە و لە یەکم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکور 30 ملیۆن دۆلاری و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 45 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
بەرهەمهێنەر جەیمس وان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە "من و جەیسن بلوم سوپاسگوزارین بۆ ئەو هەموو خۆشەویستی و پشتگیرییەی بۆ فیلمەکەمان M3GAN هەیە، هیوادارین دەرفەتێکی دیکەمان دەستبکەوێت بۆ بینینی لایەنێکی نوێی چیرۆکەکە".
رووداوەکانی فیلمەکە لە دەوری چوارچێوەیەکی ترسناک و وروژاندن و زانستی خەیاڵین و لەبارەی مێگانە، کە بووکەڵەیەکی رۆبۆتییە و لە مرۆڤ دەچێت و بۆ ئەوە دروستکراوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێیەک بۆ منداڵان.
ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە |