هەولێر – ZNA گیتارژەنی بەناوبانگی ئینگلیزی جێف بێک کە پێش دەستپێکردنی کاری پیشەیی تاکە کەسی لەگەڵ گروپی "The Yard Birds" ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خێزانەکەی لە سۆشیال میدیادا رایانگەیاند ، بێک دوای ئەوەی لەناکاو تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بووە گیانی لەدەستداوە.
جێف بێک دوو جار ناوی لە هۆڵی ناوبانگەکانی رۆک ئاند رۆڵەوە تۆمارکرا، یەکەمجار لە ساڵی 1992 بەهۆی کارەکانی لەگەڵ گروپی یارد بێردز و وەک سۆڵۆیست لە ساڵی 2009.
لە ساڵی 2015 گۆڤاری رۆڵنگ ستۆن پلەی پێنجەمی باشترین گیتارژەنی هەموو سەردەمەکانی پێدا.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |