هەولێر – ZNA بە فیلمی ئەمریکی "She Came to Me" لە نووسینی رێبێکا میلەر، 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین دەستپێدەکات، کە لە 16ی شوبات تا 26ی شوبات بەڕێوەدەچێت.
فیلمی She Came to Me کۆمیدیایەکە لەبارەی خۆشەویستی بە هەموو فۆرمەکانیەوە کە چیرۆکی کۆمەڵێک کارەکتەری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە شارە گەورە رۆمانسییەکەی نیویۆرک دەژین.
دەرهێنەر ماریێت ریسنبێک و کارلۆ چاتریان لە لێدوانێکدا دەڵێن: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بە کۆمیدیایەکی بەرگە نەگیراو کە لەسەر بنەمای خەباتەکانی رۆژانەی کۆمەڵگەی رۆژئاوایە".
دەرهێنەر و سیناریۆنووس رێبێکا میلەر لە ساڵی 2016 بە فیلمی پانۆراما پلانی ماگی لە بەرلین لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوو.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |