هەولێر – ZNA فیلمی "Titanic" دوای بڵاوبوونەوەی لە 19ی کانوونی دووەمی 1997 جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر شاشەکانی سینەما، کە لە 10ی شوباتی داهاتووەوە دەستپێدەکات و هاوکاتە لەگەڵ پێشوازیکردن لە رۆژی ڤالانتاین لە جیهاندا.
فیلمی "Titanic" کە لەو کاتەدا ریکۆردەکانی لە بۆکس ئۆفیسدا شکاند، بە تەکنەلۆجیای 4K و 3D نمایش دەکرێت و لە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەری ئەمریکییە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکییە.
بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بەرهەمهێنەرانی ترەیلەرێکی نوێیان بڵاوکردەوە.
فیلمی "Titanic" لەبارەی کەشتییەکی نەفەر هەڵگری گەورەی ئینگلیزییە، کە گەورەترین کەشتی نەفەر هەڵگری جیهانە بووە، لە یەکەم گەشتی لە 10ی نیسانی 1912 لە لەندەنەوە بۆ نیویۆرک بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا تێدەپەڕێت، دوای چوار رۆژ لە 14ی نیسانی 1912، کەشتییەکە بەر شاخێکی سەهۆڵین دەکەوێت.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |