هەولێر – ZNA سامۆ زین، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "أعراض الحب" لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی حوسام تەنتاوییە و ئاوازەکەی لەلایەن موعتەز ئەمین ئامادەکاراوە و لەلایەن ئەکرەم عادلەوە کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کراوە.
سامۆ زین پێشتر کاری لەگەڵ ئەکرەم عادل کردووە، لەوانە "القطة"، "قصة حب"، "أنا وأنت"، "كسرت قلبى" و "قولى قولى".
ئەو گۆرانیبێژە بەم دواییە بۆ یەکەمجار کۆنسێرتێکی لە ڤییەنای نەمسا لە چوارچێوەی گەشتێکی هونەریی بۆ ئەوروپا سازکرد.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |