هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی نوێی سینەمایی "The Menu" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا. ئەم بەرهەمە کە لە 18 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی 78 ملیۆن و 37 هەزار دلاری ئەمریکییە لە سینەماکانی جیهاندا. ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 38 ملیۆن و 228 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 39 ملیۆن و 809 هەزار دۆلارە. فیلمەکە باس لە دو هاوژین دەکات کە گەشت بۆ دوورگەیەک دەکەن بۆ تاقیکردنەوەی ژەمە خواردنێک لە رێستۆرانتێکی بەناوبانگدا کە خواردنی نهێنی پێشکەش دەکات. لەم بەرهەمەدا ئنیا تیلەر جۆی، رالڤ ڤاینز، جانێت ماکتیێر و نیکۆلاس هۆڵت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad