هەولێر – ZNA بڕیارە لە 31 ئایاری داهاتوو بەشی چوارەم و کۆتایی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Nancy Drew" بڵاوبکرێتەوە.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە تۆڕی CW بڵاودەکرێتەوە و دوایین ئەڵقەی لە 32 ئابی ئەمساڵ پەخش دەکرێت.
بڕیارە وەرزی کۆتایی ئەم بەرهەمە لە 13 ئەڵقەدا پێشکەش دەکرێت و بەرهەمهێنەری زنجیرەکە رایگەیاندووە، ئەم بەرهەمە وەرزی پێنجەمی نابێت و کۆتایی دێت.
یەکەم وەرزی ئەم بەرهەمە لە 2019 بڵاوکرایەوە و بەهۆی سەرکەوتنی سێ وەرزی دیکەی بە دوادا هات.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |