هەولێر – ZNA لیزا ماری پریسلی، گۆرانیبێژ و کچە تاقانکەی ئەفسانەی میوزک و گۆرانی ئەمریکی ئیلڤیس پریسلی، لە تەمەنی 54 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو گۆرانیبێژە لە دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پریسیلا پریسلی، دایکی لیزا رایگەیاند، بە دڵێکی خەمبارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کچە جوانەکەی لیزا ماری رادەگیێنێت.
لیزا ماری پریسلی، لە 1968 لە دایکبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکرد و لە 2003 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |