هەولێر – ZNA جینا لولو بریجیدام ئەکتری ناسراوی ئیتاڵی، لە تەمەنی 95 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە لە پەنجا و شەستەکانی سەدەی رابردوو بەهۆی فیلمەکانییەوە ناوبانگییەکی جیهانی بەدەستهێنا و وەک جوانترین ئافرەت لە جیهاندا ناسێندرابو.
ئەو ئەکتەرە لەدوای تێکچوونی باری تەندروستیی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەدا مایەوە هەر لە نەخۆشخانەش کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە بەم دواییە گەوهەرەکانی بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ فرۆشتن خستەڕوو بۆ ئەوەی بەو پارەیە هاوکای نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی خانە بنەڕەتییەکان بکات.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |