English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی هێلکە
2023-01-21 [08:50 AM]

ZNA : هەولێر


هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و پێویستە هەوڵبدەین هەفتانە چەندجارێک بیخۆین.

 

سوودەکانی هێلکە

 

: 1-هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند بڕێکی زۆر وزەی تێدایە، نزیکەی 6 گرام پڕۆتین و بەهۆی ئەوەی ڤیتامین سی تێدانیە باشترە لەگەڵ کوپێک شەربەتی پڕتەقاڵ بخورێت لەکاتی نانی بەیانیدا

 

. 2-هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن، لەگەڵ چەندین جۆر کانزای گرنگ، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە ئەو ئاسنەی لە هێلکەدا هەیە ئاسانتر دەمژرێت وەک لە مژینی ئاسن لە پێکهاتەکانی دیکە

. 3-خواردنی هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە ماددەی سیلینیوم و کانزا و مس، بەڵام زیانێکی زەردێنەی هێلکە ئەوەیە بڕێکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ

 

. 4-دەتوانیت بە خواردنی هێلکە کێشی لەشت دابەزێنیت، بەمەرجێک بەکوڵاوی بیخۆیت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە و درەنگ برسی دەبیت

 

. 5-هێلکە کاریگەری ئیجابی لەسەر مێشک هەیە، بەهۆی ئەوەی ماددەی کولینی تێدایە، بەرپرسە لە باشکردنی یادگای مێشک و بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان، بۆ ئەوەی ڕۆژانە ڕێژەی %28 کولین بگات بەلەشی

 

. 6-یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە، هێلکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئاستی بینینی چاو، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەرەو تەمەن ڕۆیشتوون

 

. 7-یارمەتی ئێسک و ماسولکەکان دەدات، ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێک بخورێت و ڕێگە لە پوکانەوەی دەگرێت

 

. 8-بەشێک لەو ماددانەی لە هێلکەدا هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژ و نینۆک، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامین تێدایە.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad