ZNA_ هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق.
رێوڕەسمەکە ئەم بەیانییە لە بەغدا لە لایەن نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقەوە رێکدەخرێت و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، واتە سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادە دەبن.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |