English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاردرا کەنەدا چه‌ند كه‌سێك لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنێتەوە
2023-01-21 [10:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

درەنگانی شەوی رابردوو هێنری براون، دادوەری دادگەی فیدراڵیی کەنەدا، فەرمانی بە ئۆتاوا کرد بە زووترین کات داوای گەڕاندنەوەی ئەو چوار هاووڵاتییە پێشکێش بکات و پاسپۆرت و بەڵگەنامەی بەپەلەی گەشتکردنیان بۆ دابینبکات.

ئەو چوار کەنەدییە لە نێو هەزاران کەسی دیکەی بیانی کە گومانیان لێ دەکرێت چەکداری داعش یان کەسوکاریان بووبن، لە کامپ و گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستان خراونەتە ژێر چاودێریی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەوە.

براون گوتی، پێویستە نوێنەرێکی حکومەتی فیدراڵیی کەنەدا بچێتە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی چوار هاووڵاتییە کەنەدییەکە بکات، دوای ئەوەی کە هەسەدە رەزامەندی لەسەر ناردنەوەیان دا.

ماڵباتەکانی چوار پیاوەکە و ژمارەیەک ژن و منداڵ لە دادگە داوایان کردووە کە حکومەت کەسوکارەکانیان بگەڕێنێتەوە و دەڵێن، رەتکردنەوەی گەڕاندنەوەیان، پێچەوانەی مافە دەستوورییەکانە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad