English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا دەڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە نزمترین ئاستدایە
2023-01-21 [10:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هەینی ڕووسیا ئاشكرای كرد، پەیوەندییەکانی وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ ئەمەریکا لە نزمترین ئاستدایە، ئه‌وه‌شی به‌دوور زانی كه‌وا هەردوو وڵات بتوانن پەیوەندییەکانیان لە نیوەی ماوەی سەرۆکایەتی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکادا بگۆڕن.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێدەچێت پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ڕووی مێژووییەوە لە نزمترین خاڵدا بن، بەداخەوە.

وتیشی، "هیچ هیوایەک بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە".

پەیوەندییە خراپەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا ساڵی ڕابردوو هێندەی تر ئاڵۆزتر بوو کاتێک ڕووسیا ئۆکرانیای داگیرکرد، ئەمەش وایکرد واشنتن و هاوپەیمانەکانی بە زەبری سزای ئابووری وەڵامی ڕووسیا بدەنەوە.

هەروەها ئەمەریکا پاڵپشتی ئابووری و سەربازی بەرچاوی پێشکەش بە کێڤ کردووە، ئەمەش سەرکۆنەی بەرپرسانی ڕووسیای لێکەوتەوە، کە واشنتنیان تۆمەتبار کردووە کەوا ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە ململانێیەدا هەیە.

لە کاتێکدا کە ناوبەناو سەرکەوتنی دیپلۆماسی هەبووە، لەوانە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە ترێڤەر ڕید، سەربازی دێرین لە هێزی دەریایی ئەمەریکا و بریتنی گرینەر ئەستێرەی باسکە گرتەوە، بەڵام پەیوەندی ئاست بەرز کەم بووە.

دانوستانەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان بەپێی پەیماننامەی سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی نوێ START لە کۆتا خولەکی مانگی یانزەدا هەڵوەشایەوە، لەکاتێکدا کرێملین بیرۆکەی دانوستانی ڕووبەڕووی نێوان بایدن و سەرۆک ڤلادیمێر پوتن - کە دواجار کۆبوونەوەیان بە شێوەیەکی کەسی لە جنێڤ لە مانگی شەشدا 2021.

کرێملین شیانی گفتوگۆی زیاتری نێوان سێرگی ناریشکین سەرۆکی هەوڵگری بیانی ڕووسیا و ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بەلاوە نەنا کە لە مانگی یانزەدا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad