ZNA - ههولێر
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار رەخنەی لە سوید گرت لهبهرامبهر ئهوهی هیچ رێوشوێنێكی دژ لایەنگرانی پەکەکە رایگەیاند: لەو خاڵەی پێیگەیشتووین، ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی سوید جۆنسۆن لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا بۆ تورکیا ئەنجامی دەدات گرنگیی و مانای نەما. لەبەرئەوە سەردانەکەمان هەڵوەشاندوە.
دوای کۆبوونەوەی گرووپی دیداری بەرگریی ئۆکراینا کە لە بنکەی ئاسمانیی رامستین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ئاکار باسی لەوە کرد کە لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی بەشدار باسیان لە بۆچوونەکانی تورکیا و کارەکانی کردووە، سەبارەت بە کردەوەکانی لایەنگرانی "پەکەکە و یەپەگە" و ئیستفزازی لە بەرامبەر قورئانی پیرۆز لە سوید، ئاکار رایگەیاند: ''بێهەڵوێست بوون بەرامبەر ئەمانە، نیشان نەدانی کاردانەوە جێگەی قبوڵ نییە. بەدڵنیاییەوە پێویستە کاری پێویستیان بەرامبەر بکرێت و رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر''.
گوتیشی: ''لەو خاڵەی پێیگەیشتووین، ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی سوید جۆنسۆن لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا بۆ تورکیا ئەنجامی دەدات گرنگیی و مانای نەما. لەبەرئەوە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار سەبارەت بە بابەتی F-16 رایگەیاند: ''کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیمان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە پشتیوانی بەهێزی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکامان بۆ تورکیا لەو بارەیەوە بەدیکرد".
AA
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |