ZNA – هەولێر
بەڕێوەبەری بانکە بازرگانیەکانی هەرێم رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی بانکێکی بازرگانی چڕکردووەتەوە، دەشڵێت، بەکردنەوەی بانکی نیشتیمانی هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی عێراق سودمەند دەبن لە پێشینەکان.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایگەیاند: ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، گوتیشی، پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات.
سابیر ئاماژەی بەوەشکرد، بە کردنەوەی بانکی نیشتیمانی هاوڵاتیانی هەرێم ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاوڵاتییان دەدرێت لە هەرێمیش لێیان سوودمەند دەبن.
ئەو روونیشی كردەوە، بوونی بانکێکی لەو جۆرە چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانکی، چونکە بانکی نیشتمانی بە سیستەم کارەکانی بەڕێوە دەبات.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |